خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین لەمەڕ پشتگری لە شیخ عیسا قاسم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313843-خۆپیشاندانی_خەڵکی_بەحرەین_لەمەڕ_پشتگری_لە_شیخ_عیسا_قاسم
خەڵکی بەحرەین شەوی شەممە بۆ ڕگەیاندنیی پشتگری لە شیخ " عیسا قاسم" زانای ئایینی پایەبەرزی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2017 07:40 Asia/Tehran
  •  خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین لەمەڕ پشتگری لە شیخ عیسا قاسم

خەڵکی بەحرەین شەوی شەممە بۆ ڕگەیاندنیی پشتگری لە شیخ " عیسا قاسم" زانای ئایینی پایەبەرزی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر ، خەڵکی بەحرەین بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک خوازیاری تێکشکێندرانی گەمارۆی ماڵی شیخ  " عیسا قاسم"و هەروەها ئازادی زیندانییە سیاسییەکان بوونە.ئەو خۆپیشاندانە لە ناوچەی " ئەبوو سەیبەع" لە بەحرەین بەڕێوە چووە .

ڕژێمی ئالی خەلیفە بە وەرگرتنەوەی مافی هاووڵاتایی بوون و هەر وەها موحاکمەی" شیخ عیسا قاسم" لە ژوئەنی ساڵی ڕابردوو ، ناوچەی ئەلدراز، شۆێنی نیشتە جێبوونی ئەو زانا ناودارەیان  خستۆتە ژێر گەمارۆی ئاسایشی و سەربازی خۆی دا . بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شایەتی شۆرشی جەماوەری دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری نزامێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیان دا بەڵام رژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامڕکاندنیی بلێسەی ناڕەزایەتی دەربڕیننەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە ژمارێکی زۆری ڕێبەرانی نەیارانیان قۆڵبەست و بە دۆسییەچێکردن لەدژیان، ئەوانیان بە  زیندانی درێژ ماوە مەحکووم کردووە . بەحرەین وەکوو چووکترین وڵاتی  ڕۆژئاوای  ئاسیا بە گوێرەی ڕاگەیاندرانیی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی خاوەنی زیاترین زیندانی سیاسییە.