کوژرانی ژمارێک لە بەرپرسانی سەعوودی دوا بە دوای داکەوتنی کوپتەر
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسی داکەوتنی کوپتەرێکی هەڵگری بەرپرسانی پایەبەرزی سەعوودییان کردووە لە باشووری عەرەبستان دا .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی شەوی دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەری سپۆتینیک؛کوپتەرەداکەوتووەکە هەڵگری" مەنسور بن مۆقرێن" شازادەی سەعوودی و ژمارێکی دیکە لە بەرپرسانی پایە بەرزی ئەو وڵاتە بووە .
رۆژنامەی سەعوودی عەکازیش نووسی: کوپەرەکەی سەعوودی هەڵگری " مەنسور بن مۆقرێن" جێگری میری ناوچەی "عەسیر" و "سالح ئەلقازی" یەکێ لە بەرپرسانی ناوچەی"ئەبها" لە ستانی عەسیر، لە ئاسمانی ئەو ناوچە پارێزراوەدا تووشی ڕووداو بووە .
ئەو رۆژنامە سەعوودییە ڕاپۆرتی دا: هەموو سەرنشینەکانی کوپەرەکەی سەعوودی کوژراون.کەنالی تەلەفەزیۆنی جەزیرەی قەتەریش ڕایگەیاندووە: لە ڕەوتی داکەوتنی کوپەرەکەی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان، سەرۆکی پۆلیس و بەڕێوە بەری بەشی کشت و کاڵی ستانی عەسیریش کوژراون.
باسی ئەوە دەکەن کە هەشت کەس لە بەرپرسانی سەعوودی لەو کوپەرە دا بوونە کە داکەوتووە .