تشرینی دووه‌م 07, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • درێژەی چەواشەکارییەکانی وەزیری سەعوودیا لەدژ ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان

وەزیری ڕاوێژکار بۆکاروباری کەنداوی فارسی عەرەبستان لە نوێترین هەڵوێست گرتنەکانی لەدژ حیزبوڵڵای لوبنان، ئیدیعای کرد؛ ئەو بزووتنەوە لە هەر ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستیی دژە بە عەرەبستان بەشدارە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم؛ سامر سەبهان وەزیری ڕاوێژکار بۆکاروباری کەنداوی فارسی عەرەبستان بەداننان بەوەی کە سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان پێشتر بەسەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی لوبنانی وتبوو، کردەکانی حیزبوڵڵا وەک ڕاگەیاندنی شەڕی لوبنان لەدژ عەرەبستانە، وتی: عەرەبستان چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە حەریری بتوانێ پێش بگرێ بە حیزبوڵڵای لوبنان.

ئەوە لەکاتێکدایە کە میشل عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان لەم دواییەدا ڕایگەیاند: حیزبوڵڵای لوبنان لە چەکەکەی تەنیا بۆدەستەبەریی موقاوەمەو خۆڕاگریی لوبنانییەکان لەهەمبەر رژیمی ئیسرائیل کەڵک وەردەگرێ.

وەزیری ڕاوێژکار بۆکاروباری کەنداوی فارسی عەرەبستان بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەو وڵاتە، ئیمکانات و توانای سیاسی و ناسیاسی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەویە حیزبوڵڵا دەخاتەگەڕ، وتی: حیزبوڵڵا کاریگەرە لە بڕیاردانەکانی حکومەتی لوبنان.

سەبهان هەروەها ئیدیعای کرد؛ لوبنان لەلایەن حیزبوڵڵاو ئێرانەوە ڕفێندراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆکاروباری نێودەوڵەتی هەینیی ڕابردوو لەدیدار لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی لوبنان، وێڕای داکۆکی لە کابینەی ناوبراو، وتی: ئێران قەت لەدووی دەسوەردان لە کاروباری لوبناندا نەبووەو هەردەم لایەنگری سەربەخۆیی، فرە حیزبی و سەروەریی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە.

بەرلەوە، میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ئیدیعای هەندێ سەرچاوەی رۆژاوایی و عەرەبی، لەمەڕ دەسوەردانی ئێران لە کاروباری لوبنانی ڕەت کردەوەو ڕایگەیاند: لوبنان تائێستا هیچ دەستتێوەردانێکی لەلایەن ئێرانەوە بەرچاو نەکەوتووە و ئیدیعاکان لەوبارەوە ڕاست نییە.

ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، دەوری سەرەکی دەبینن لە پووچەڵ کردنەوەی پیلانگێڕییەکانی میحوەری سەعوودی-زایۆنی لەناوچە بەتایبەت لەمەڕ گەڵاڵەی پارچە پارچەکرانی سووریاو وڵاتانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

 

سەرپەیڤ