تشرینی دووه‌م 08, 2017 08:54 Asia/Tehran
  • موجتەهید: دەستگیرکردن لە عەرەبستان  بەردەوامە

موجتەهید چالاک و لەقاودەری تویتەری و ڕەخنەگری بەناوبانگی عەرەبستانی ڕۆژی سێ شەممە باسی درێژەی دەستگیرکردن لە عەرەبستانی سعودی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  موجتەهید ڕایگەیاند :  گرتنی شازادەکان، وەزیرانی پێشوو و ئێستا، بازرگانانی عەرەبستانی بە تۆمەتی  گەندەڵی ، بەم چەندین کەسەی کە دەوڵەتی عەرەبستان ناوی ئەوانی ڕاگەیاندووە، بەرتەسک نابێتەوە  .

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم لەقاودەرانەی  سعودی ، گیراوان  هەڕەشەیان لێ کراوە  ئەگەر داراییەکانیان   نەدەنەوە بە دەوڵەت، بەدژی ئەوان دۆسیە ساز دەکەن  .

موجتەهید  هەروەها  وتی  :  وەزارەتی دادی عەرەبستان بەرنامەیەکی هەیە  هەتا بە پێی ئەوەش ، پارێزراوی  زۆرێک لە دادوەرانی سەربەخۆی عەرەبستانی هەڵوەشێنێتەوە.دەوڵەتی عەرەبستان شەوی  یەکشەممە بە پێک هێنانی لیژنەیەکی نوێ  بۆ چاکسازی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، یازدە شازادە و سی وەزیری پێشوو و ئێستای ئەم وڵاتەی گرت.

ئەم لیژنەیە بەسەرۆکایەتی محەممەد بن سەلمان وەلیعەهد و  کوڕی شای عەرەبستان پێک هات و لەماوەی چەند کاتژمێر  حوکمی گرتنی ئەم کەسانەی دەرکرد .

مەلیک سەلمانی شای  عەرەبستانیش  شەوی یەکشەممە  موتعب  بن عەبوڵڵا بن عەبدولعەزیز  کوڕی شای  پێشووی عەرەبستان و سەرۆگی گاردی نەتەوەیی ئەم وڵاتەی  وەلانا  .

ژومارێک میدیا ڕایانگەیاند موتعب بن عەبدوڵڵا، لەنێوان  گیراوان دایە.

لەحاڵێکدا کە ئەم کەسانە  بە تاوانی وەک گەندەڵی ماڵی ، بەرتیل و سپی کردنەوەی پارە تۆمەتبارن، هەندێ لێکۆڵەر  ئەم کارە بە هەوڵی  مەلیک سەلمان بۆ  گواستنەوەی دەسەڵات بۆ کوڕەکەی  خۆی  واتە محەممەد بن سەلمان ، دەزانن.

سەرپەیڤ