تشرینی دووه‌م 10, 2017 08:48 Asia/Tehran
  • ئیختلاسی سەد ملیار دۆلاری لە عەرەبستان

دادستێنی گشتیی عەرەبستان بە بەڵگە هێنانەوە لەو لێکۆڵینەوانەی تا ئێستا ئەنجام دراوە ڕایگەیاند: نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار لەم وڵاتە ئیختلاس کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدریی فارس ؛ "سەعوود مەوجب" دادستێنی گشتیی عەرەبستان لە بەیاننامەیەکدا بە  بەڵگە هێنانەوە لەو لێکۆڵینەوانەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئەنجام دراوە وتی لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٠ ملیار دۆلار لە ڕێگای گەندەڵیی سیستماتیک ئیختلاس کراوە.

دادستێنی گشتیی عەرەبستان وتیشی: لە ماوەی ڕۆژانی ئەمدواییەدا ٢٠٨ تۆمەتبار بە گەندەڵی وەبەر لێپێچینەوە کەوتوون کە حەوت کەسیان ئازاد کراون.

مەوجب ڕایگەیاندووە هۆی گیرانی دەیان کەسایەتی لە ماڵباتی پاشایی، وەزیر و بازرگان لەم وڵاتە "تەنیا دەسپێبوونی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی" وەسف کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کارناسان و شرۆڤەکارانی پرسی سیاسی، ئەم کردەوەی دەوڵەتی عەرە بستان بە هەنگاوێک دەزانن لە ئاراستەی بەهێزتر کردنی دەسەڵاتی محەممەد بن سەلمان شامیری ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ