تشرینی دووه‌م 10, 2017 12:38 Asia/Tehran
  • داوای میشێل عۆن لە وڵاتانی جۆر بە جۆر بۆ گۆشارخستنە سەرعەرەبستان

سەرۆک کۆماری لوبنان لە وڵاتانی عەرەبی و دەرەوەیی داوا دەکات بۆ ڕوون بوونەوەی چارەنووسی " سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لە کار کشاوەی ئەو وڵاتە ، عەرەبستان بخەنە ژێر گوشارەوە .

 "سەعد حەریری" شەممەی رابردوو لەبەیاننامەیەک کەلە ڕیاز، پیتەختی عەرەبستانی سەعوودی خۆێدوویەتی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کشاوەتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم ؛ سەرچاوەکانی پایە بەرزی لوبنانی ڕایان گەیاندووە " میشێل عون" سەرۆک کۆماری لوبنان بە جەختکردنەوە لە سەر یەکڕیزی لوبنانییەکان ، بەو باوەرە گەییشتووە کە حەریری، لە ڕیاز دا قۆڵبەست کراوە .

 "وەلید جۆنبەڵات" سەرۆکی پارتی سۆشیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنایش  رۆژی هەینی وتی: دوای یەک حەوتە قۆڵبەست کرانی نێو ماڵ یان ئامادە بوونی داوخوازانە لە عەرەبستانی سەعوودی ، کاتی ئەو گەیشتووە سەعد حەریری بگەڕێتەوە بەیروت. جۆنبەڵات بەڕاشکاوی وتی:  بژاردەیەکی تر بە جێی "سەعد حەریری" لەئارا دا نییە و بۆ کەملێندرانی ڕێبازی بنیات نان و پاوەجێی لوبنان دەبێ لەگەڵیدا ڕێککەوتن بکرێت . هەر لەم حالە دا ؛" نیهاد ئەلمەشنوق" وەزیری نێو خۆی لوبنان جەختیکرد: "سەعد حەریری" ئیزنی هەیە خۆی  بۆ خۆی بڕیار بگرێت، بەڵام لە لوبنان کارەکان لە ڕێگای هەلبژاردنەوە ئەنجام دەگرێت . " حەسەن فەزلۆڵڵا" ئەندامی فراکسیۆنی مۆقاومە لە پەرلامنی لوبنایش لە پرێس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند: نزامی عەرەبستان کە ئەمڕۆ بە هۆی قەیرانی ناوخۆیی و ناکام بوونەکانیی دەرەوەیی لە ڕەنج دایە ، دەبێ لە قەیران خوڵقاندن لە لوبنان دا دووری بکات .

سەرپەیڤ