میشل عەون خوازیاری ڕوونکردنەوەی عەرەبستان بوو لەبارەی سەعد حەریری
میشل عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە عەرەبستان کرد، کەندو کۆسپەکانی بەدەم گەڕانەوەی سەعد حەریری بۆ لوبنان شی بکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، میشل عەون ئەمڕۆ شەممە وتی: لوبنان قەبووڵی ناکات سەرۆک وەزیرەکەی لەدۆخێکدا بێت کە لەدژ پەیمانە جیهانییەکانە.
لەهەمان کاتدا، نووسینگەی سەرۆک کۆماریی لوبنان ڕایگەیاند، ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئەمڕۆ شەممە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە لوبنانییەکەی داکۆکی وڵاتەکەی لە"وحدەت، سەروەری، سەقامی سیاسی و ئاسایشیی لوبنان"ی ڕاگەیاند.
مەکرۆن دوێنێ هەینی لەسەفەر بۆ عەرەبستان، لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، پاشمیری ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کردبوو. بەتێپەڕینی هەفتەیەک بەسەر لەکارکشانەوەی چاوەڕوان نەکراو و نائاسایی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیریی لوبنان، ئەگەری گیرانی ناوبراو لەعەرەبستان بەهێزبووە.
سەعد حەریری شەممە چواری نۆڤمبەر لەبەیاننامەیەکدا کە لەڕیاز خوێندرایەوە، لەپۆستی سەرۆک وەزیریی لوبنان کشایەوە.
بەبڕوای زۆرێ لە بەرپرسانی لوبنانی، لەکارکشانەوەی حەریری لەژێر گوشاری عەرەبستان وبەئامانجی زەبر وەشاندن لە حیزبوڵڵا لەناوخۆ و دەرەوەی لوبنان، ئەنجامی گرتووە.