تشرینی دووه‌م 13, 2017 18:15 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری  دەرەوەی قەتەر لەسەر پاراستنی پەیوەندی لە گەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند ئێران دراوسێی وڵاتانی عەرەبیی کەنداوی فارسە و قەتەر لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاوبەرژەوەندە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  موحەمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی " وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی دووشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی " تی ئار تی " تورکیا  بە پێداگری لەسەر پەیوەندی باشی وڵاتەکەی لە گە ڵ ئێران  سەبارەت بە کێشەکانی  عەرەبستان و سێ وڵاتی عەرەبی دیکە لە گەڵ قەتەر  وتی : وڵاتانی گەمارودەری  قەتەر  هەروا  بە دوای  کێشە ساز کردن لە گەڵ قەتەرن و نەیاری وتووێژن و ڕەوشگەلێکی ناشیاویان بەکار هێناوە .موحەمەد بن عەبدوڵڕەحمان  ئالی سانی " نێوبژیوانیی  کوەیتی  بە بنەمای پشتیوانی کراوی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەری قەیرانی نێوان چوار وڵاتی عەرەبی لە گەڵ قەتەر زانی و وتیشی : قەتەر  ئامادەیی  خۆی بۆ وتووێژ ڕاگەیاندووە .   وەزیری  دەرەوەی  قەتەر  ڕایگەیاند  ناوچە  شایەتی   ئاڵۆزی  ناکۆکی  و وتەگەلی  هاندەرانەیە  و کردەوەگەلی هاندەرانە کە دەبێتە  بە دی هاتنی  قەیرانی نوێ بە بێ  بوونی  ڕێکاری  دەرباز  بوون لەو قەیرانە  دەبێ  خێرا  ڕابگیردرێت .  وەزیری  دەرەوەی  قەتەریش  هەروەها وێڕای  ئاماژە  بەوەی  کە  جاڕنامەی  ئەنجومەنی  هاوکاری  کەنداوی فارس  لە کەمتەرخەمی  ڕەنج  دەبات   خوازیاری   پێداچوونەوە لە جاڕنامەی  ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بوو و وتی  متمانە بە ئەو جاڕنامە وەکوو  پێشوو نابێت مەگەر  ئەوەی  کە  پێوەرگەلی  ڕوون  و ئاشکرا  بە دی  بێت .   عەرەبستان  میسر   ئیمارات  و بەحرەین  لە پێنجەمی  ژوئەنی 2017 وە  بە هۆِ ی هاوتەریب  نەبوونی  دووحە  لە گەڵ  ڕەوتی  عەەربی بە سەرکردایەتی  ڕیاز  پەیوەندی  دیپلوماتیکی خۆیان  لە گەڵ قەتەر  پچڕاندووە .

سەرپەیڤ