دۆسییە چیکردنەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە دژی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی ویفاق لە بەحرەین دا
کۆمەڵەی ویفاقی نیشتمانی بەحرەین تاوانپاڵدانەکانیی تازەی ڕژیمی ئالی خەلیفە دژی "شیخ عەلی سەلمان" سکرتێری گشتی ئەو کۆمەلەیەی بە بیانووی شۆڤاری بۆ قەتەر ، ساختە و بێ بنەما زانی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسا، کۆمەلەی ئەلویفاقی نیشتمانی بەحرەین ڕۆژی سێی شەممە لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە موحاکمەی بەم زووانەی شیخ عەلی سەلمان و دوو کەس لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە بە تاوانی شۆڤاری بۆ قەتەر ڕاگەیاند: ئەو تاوانپاڵدانە پڕکێشانە و ساختەیە نیشان دەری کەڵکی خراپ وەرگرتنی ڕژیمی ئالی خەلیفە لە تێکهەڵچوونەکانی ناوچە بۆ خستنە ژێر گوشاری نەیارانە .
کۆمەڵەی ویفاقی نیشتمانی بەحرەین بە ئاماژە بە کردەوەی نایاسایی ڕژیمی ئالی خەلیفە وتیشی : خەڵک خوازیاری گۆڕانن لە ڕەوتی دیمۆکراسی و ڕەت کردنەوەی مڵهۆری، ڕەدکردنەوەی پاوانخوازی و سەروەت، ڕاگیرانی تاوانەکان و دەستدرێژییەکانی ئاشکرا بۆ سەر مافی ئینسان ڕاگیرانی گەندەڵی و بە تالان بردنی سەروەت وسامانی نیشتمانی و هەر وەها چاکسازیی سیستیمی دادەڤانی .
دادئەستێنی گشتی بەحرەین دۆسییەی تازەی شیخ عەلی سەلمان و شیخ "حەسەن سۆڵتان" و " عەلی ئەلئەسوەد" لە ئەندامانیی کۆمەڵەی ئەلویفاقی نیشتمانی بەحرەینی بە تاوانی شۆڤاری بۆ قەتەر بەمەبەستی سەرنخوونکردنیی ڕژیمی ئالی خەلیفە بەڕێکردووە بۆ داد ئەستێنی بەحرەین . کۆری موحاکمەی تاوانباران لە بەرواری ٢٧ نۆڤەمبەر بەڕێوە دەچێت .
شێخ عەلی سەلمان سکرتێری گشتی کۆمەڵەی ئەلویفاق یش هەر ئێستا سێیەمین ساڵی مەحکوومیەتی چوار سداڵەی خۆی لە زیندان دا تێپەردەکات .
ڕژیمی ئالی خەلیفە بە هێنانە ئارای ئیدعاکانیی ساختە و پیلانەکانی ئاسایشی هەوڵ ئەدات بواری پەرەی سەرکووتکردنیی چالاکڤانانی سیاسی و دینی دابین کات . هەر بۆیە تا بە ئێستا سەدان کەس لە شارومەندانی بەحرەینی یان قۆڵبەست کردووە . بەحرەین لە فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شانۆی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئاشتیانەی جەماوری دژی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە .