بێ ئاکامیی تیرۆریستان لە پەلامار کردنەسەر غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمشق
سوپای سووریا هێرشی تیرۆریستان بۆسەر بنکەو پێگەکانیان لەشاری "حرستا" لە غوتەی رۆژهەڵاتیی دەمشقی بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەنار، هێزەکانی سوپای سووریا بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی و تۆپخانەیی، مۆڵگەی تیرۆریستان لە "حرستا"یان بۆردومان کرد.
لەپەلاماری هاوەنیی گرووپە ڕەشەکوژەکان بۆسەر شاری جرمانا لە گردووپەڕی دەمشق، هەشت کەسی سیڤیل بریندار بوون.
گرووپە تیرۆریستییەکان هەروەها ناوچەی "الدویلعە" لەدەوورووبەری شاری دەمشقیان بە هاوەن پێکا.
لەکاتی مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچەی کەم کێشە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەمانگی ژوولای ڕابردوو، گرووپە ڕەشەکوژەکان پەلاماری بەهاوەنی خۆیان لەوناوچەوە بەرەو دەمشق و گردووپەڕەکەی، بەجاران ئەو ڕێککەوتننامەیان پێشێل کرد.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند؛ سوپای سووریا، پەلاماری تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆسەر بنکەو بارەگانی لە دەورووبەری ئاوایی "مریجب الجملان" لە گردووپەڕی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەماە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی بەرپەرچ داوەتەوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند؛ لەو هەڵمەتەدا ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە کوژران و یان بریندار بوون.