تشرینی دووه‌م 18, 2017 19:53 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خێرا ودژە ئێرانی کۆمکاری عەرەب لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە

لە درێژەی سیاسەتی ئاڵوزی نانە وەی عەرەبستان لە ناوچە لەدژی ئێران ، کۆمکاری عەرەب بڕیارە سبەێنێ یەکشەممە ، کۆبوونەوەی خێراو دژە ئێڕانی بە داواکاری عەرەبستان لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی عەرەب بەڕێوەببات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلیوم ئەلسابیع ئەم کۆبوونەوەیە بە پشتیوانی ئیمارات ، بەحرەین وکوەیت بە سەرۆکایەتی مەحمود عەلی یوسف وەزیری دەرەوەی جیبوتی کە سەرۆکایەتی دەورەیی  کۆمکاری عەرەبی لە ئەستۆ دایە ،لە قاهیر بەڕێوە دەچێت. بڕیارە بەرلە دەسپێکرانی ئەم کۆبوونەوەیە دژە ئێرانیە ، کۆبوونەوەی تر بە بەشداری وئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی میسر ، عەرەبستان ، ئیمارات ، بەحرەین ، بەبەشداری وئامادە بوونی ئەحمەد ئەبوغیز سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب هەربەم ناوەڕۆکە ، لەپشت دەرگا داخراوەکان بەڕێوەبچێت  ودوای ئەوە لە کۆبوونەوەیەکی ئاشکرا دا پێوشوێن بگیردریت. ئەمە لەحالێکدایە کە ئێران زۆر جار ڕایگەیاندووە ، ئەمنیەتی وڵاتانی دراوسێی بە مانای ئەمنیە وپاوەجیی ئێرانە وئیدعاکانی پەیتا پەیتا ی بڕیک لە وڵاتانی عەرەبی لە بارەی تاوانی دەسوەردانی ئێڕان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتانە بێ پایە و بنەڕەتە. ئەم دواییانە بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان دەستیان داوە بە ئاڵوزی نانەوە لە کەش وهەوای سیاسی وئەمنیەتی ناوچەو تاوان دانە پاڵی   خۆیان لە دژی ئێران -کە ئیدی باوی نەماوە - دوپات دەکەنەوە.

سەرپەیڤ