تشرینی دووه‌م 19, 2017 10:18 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی قەتەر: پێوەندی قەتەر لەگەڵ ئێران، بێ وێنەیە

وەزیری دەرەوەی قەتەر شەوی یەکشەممە پێوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بێ وێنە وەسف کرد .

محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی ، لە وتووێژ لەگەڵ   کەناڵی هەواڵیی ئێم ئێس  ئێن بی سی  -ی  ئەمریکا  هەروەها ئاماژەی کردە قەیرانی نێوان  قەتەر و عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی و وتی : سیاسەتەکانی عەرەبستان و ئیمارات،  پێش بینی ناکرێن.

وەزیری دەرەوەی  قەتەر وتیشی : ئیدیعای  عەرەبستان بە دژی دەوحە  بەتەواوەتی بێ بنەمایە  .

خالد بن محەممەد عەتیە ، وەزیری بەرەڤانیی قەتەریش ئەم دواییە بایکۆتەکانی  عەرەبستان بە دژی دەوحەی  بە زاڵمانە  وەسف کرد و وتی :  دوای سەپێندرانی ئەم بایکۆتانە کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە کردنەوەی سنووری ئاسمانی خۆی بەسەر فڕینەکانی قەتەر، یەکەمین  وڵاتێک بوو کە یارمەتی ئەو وڵاتەی دا  .

عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی واتە میسر، ئیمارات و بەحرەین،  لە پێنجەمی ژووئەنی ساڵی 2017 ەوە ،  لەبەر هاوڕەوت نەبوونی دەوحە  لەگەڵ ڕەوتەکانی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی ڕیاز ، پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ قەتەر  پچڕاند و سەرباری  سەپاندنی بایکۆت، سنوورەکانی زەوینی -  دەریایی و ئاسمانی خۆیان بەسەر ئەم وڵاتە دا  داخست  .

ئەم چوار وڵاتە  بیست و سێی ژووئەن، لیستێکی سێزدەیانە لە داواکارییەکانیان  دا بە قەتەر و ڕایانگەیاند  ئاسایی بوونی  پێوەندی لەگەڵ  دەوحە بەستراوەتەوە بە جێبەجێ  کرانی  ئەم داواکارییانە.

گرینگترین  مەرجی  عەرەبستان و هاوپەیمانانی   کە بۆ قەتەریان داناوە، پچراندنی پێوەندی  دیپلۆماتیک لەگەڵ  ئێران و حیزبوڵڵا ، داکرانی بەتەواوەتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە  و لابردنی بنکەی سەربازی تورکیا لە نێو خاکی قەتەرە.

دەوحە ئەم مەرجانەی قەبووڵ نەکردووە.

سەرپەیڤ