داخرانی نۆهەزار حەسیبی بانکی لە عەرەبستان
لەقاودەری ئالی سەعود هەواڵی دالە داخرانی نێزیک بە نۆ هەزار حەسیبی بانکی سەربە شازادە سەعودیەکان ، وەزیران وسەرمایەدانەران لە عەرەبستان .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدو سیما بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهدی لوبنان " موجتەهید" کەسێک کە بەم ناوە خۆی ناساندووە لە بارەی نهێنێەکانی لەپشت پەردەی بنەماڵەی سەعود ی لە لاپەڕەی توئیتری خۆی نوسیی: سەرمایەدانەرانی عەرەبستانی ترساون وبانکەکانی ئەم وڵاتە یش لە شڵەژاویه کی بێ وێنه دان. موجتەهید وتی: شازادە عەبدولعەزیز بن فەهەد ئەمیری یەکێ لە ناوچە کانی عەرەبستان دوای شناسایی سەروەت وسامانەکانی چووبۆ یەکێ لە کۆشکەکانی ومحەممەد بن سلمان وەلیعەدی سەعودی بەڵینی پێ داوە لەئەگەریی جێ بەجێ کرانی بەڵینەکەی لەمەڕ تەحوێل دان وڕادەس کرانی هەموو سامانەکانی بەناوبراو ئیزن بدات بۆ دەرەوەی عەرەبستان سەفەر بکات. ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعهد ڕایگەیاند : سەرچاوە میدیاییەکان لیستیکی لە سەرمایەدانەران وشازادەکانی دەسگیر کراو وناوی کۆمپانیەکانیان بڵاوکردوەتەوە کە باێخی دارایی وسامانەکانی ئەم کەسانە نێزیک بە دوو هەزار ملیارد ڕیالی سەعودی یە. هەرلەم حاڵەدا ، دەزگەی ئەمنیەتی سەعودی لە بارەی مەسەلەی دەسگیر کرانی کەسایەتیەکان لەم وڵاتە هەزاران توئیت لەلاپەرەی محەممەد ئەلبەشر چالاکی زانکۆی عەرەبستانی لابردووە. ئەمە یەکەمین جار نیە کە دەزگەی ئەمنیەتی سەعودی توئیتەکانی هاوپێوەند بە دەسگیر کراوان لەناو دەبات. لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو فرەترلە چل کەس لە کاربەدەستان وشازادەکانی سەعودی دەسگیر کراوان. زۆرێک لە سیاسەت وانانی ڕایان ئەمەیە کردەوەی عەرەبستان لە دەسگیر کرانی بەربڵاوی شازدە سەعودیەکان بۆ پەرەی هێز ودەسەڵاتی محەممەد بن سەلمان وەلیعهدی سەعودی بووە.