تشرینی دووه‌م 21, 2017 10:05 Asia/Tehran
  •  کشانەوەی

"ڕیاز حیجاب" دووشەممە شەو لە سەرۆکایەتی لیژنەی باڵای دانووستانکارانی بەرهەڵستکارانی سوری کە بە "لیژنەی ڕیاز" ناوبانگی هەیە کشایەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، ئەو لیژنەیە بنکەی خۆی لە ریاز داناوە و پەیرەوی سیاسەتەکانیی عەرەبستان دێتە ئەژمار ، بۆیە بە "لیژنەی ڕیاز" ناوبەناگی هەیە .

"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا ، ژوئەنی ٢٠١٢ "حیجاب "ی وەکوو یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژارد، بەڵام دوای چەند رۆژ هەڵات بۆ ئەردەن و ڕایگەیاند چووتە ڕیزی بەرهەڵستکارەکان .

 ڕاپۆرتی فراوان لە بارەی بەرتیل وەرگرتنی یەکجار زۆری حیجاب لە عەرەبستان لەبەر جیابوونەوە لە دەوڵەتی سوریا بڵاو کراوەتەوە .  "لیژنەی باڵای دانووستانکاری بەرهەڵستکارانی سوری" ١٨ دیسەمبەری ٢٠١٥ حیجابی وەکوو یەکەم سەرۆکی ئەو لیژنەیە هەڵبژاردبوو.  ژمارێک لە بەرهەڵستکارانی سوری ڕایانگەیاند، "عادل جوبەیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی لەگەڵ لیژنەی بالای دانووستانکاری بەرهەڵستکاران ، ئاماژەشی بە گۆڕینی سەرۆکایەتی ئەو لیژنەیە کردووە . بەرهەڵستکارانی سوری  لە بەدی هێنەرانی  سەرەکی قەیرانی سوریان.

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگرییان لێوە دەکەن بە مەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکراوە هێزەکانی سوریا بەیارمەتی میحوەری مۆقاومە لە مانگەکانیی ئەمدواییە توانیویانە زەبری گورچک بڕ لە ترۆریستان بدەن .

سەرپەیڤ