تشرینی دووه‌م 21, 2017 18:33 Asia/Tehran
  • شێخ نەعیم قاسم: لوبنان کەفاڵەتی هیچ کەس قەبوڵ ناکات

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: هیچ جۆرە کەفاڵەتێکی بیانی یا عەرەبی لەسەرلوبنان قەبوڵ ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهدشێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵا ی لوبنان ئەمڕۆسێ شەممە ڕایگەیاند : بە چاوخشاندنێک لە پاش بواری قەیران وکێشەکانی ئێستاکە لە ناوچە بە تایبەت لە سووریا ، عێراق ولوبنان ، ڕوون دەبێتەوە ، عەرەبستان بە هاوئاهەنگی وهاوکاری ئەمریکا وئیسرائیل لە پشت پەردەی ئەم قەیرانانە دایە.

نەعیم قاسم وتی: هاوپەیمانی عەرەبستان ، ئەمریکا وئیسرائیل ، لەترۆریسمی تەکفیری پشتیوانی دەکات وبە بومباران ، خەڵکی یەمەن  دەکوژێت.

عەرەبستان هەروەها بۆ لەناوبردنی ئارمانی فەلەستین لە چوارچیوەی بەرژەوەندی تل ئابیب ودامەزرانی پێوەندی ئاشکرا لەگەڵ رژێمی داگیر کەری قودس هەوڵ دەدەن. جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان بە ئاماژەدان بە پشتیوانیەکانی ڕژێمی سەعدی لە تاقمی ترۆریستی داعش لە سووریا وعێڕاق بە مەبەستی کاول کردنی ئەم وڵاتانە وتی: ئالی سەعود هیچکات ناتوانێت ئەم وڵاتانە ویەمەن بباتە ژێر زاڵیەتی خۆی.

نەعیم قاسم بە پیداگری لەسەر ئەمەکە عەرەبستان لە کاتی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی لە ئێران ، لەدژی ئەم وڵاتەیش پیلانی گیڕاوە وتی: ڕژێمی ئالی سەعود خوازیاری لەناوبردنی لوبنانە بەڵام بە زیرەکی میشل عەون سەرۆک کۆمارویەکیەتی ویەکگرتووی تاقمە لوبنانیەکان ، پڕۆژەی دەسدرێژکارانەی عەرەبستان لەدژی لوبنان شکستی خوارد.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: حیزبوڵڵا لە بەرانبەر داگیر کاری ئیسرائیل چرای ڕیگای خۆڕاگری بووەو بەشی جیا نەکراوەی هاوسەنگی دەسەڵاتی لوبنانە.

سەرپەیڤ