تشرینی دووه‌م 25, 2017 16:38 Asia/Tehran
  • رژیمی بەحرەین بڕیاری لەبەندکردنی تاهەتایی و سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوونی بۆ سی و شەش شارومەندی ئەو وڵاتە دەرکرد

دادگەکانی رژیمی ئالی خەلیفە، بەئامانجی سیاسی، بڕیاری لەبەندکردنی تاهەتایی و سەندنەوەی ناسنامەیان بۆ سی و شەش شارومەندی بەحرەینی دەکرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "اللولوە"ی بەحرەین؛ دادگەکانی رژیمی ئالی خەلیفە بڕیاری لەبەندکردنی تاهەتایی بۆ سێ بەحرەینی، حەوت ساڵ زیندان بۆ سێ کەسی دیکە، دە ساڵ زیندان بۆ کەسێک، پێنج ساڵ زیندان بۆ بیست و هەشت بەحرەینی دیکەو سێ ساڵ زیندان بۆ تاوانبارێک بڕیوەتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرە، دادگەکانی رژیمی ئالی خەلیفە سەندنەوەی ناسنامەو دەسداگرتن بەسەر سامانەکانی هەر٣٦ شارومەندی بەحرەینی ڕاگەیاند.

رۆژنامەی بەحرەینی ئەلئەیامیش بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بڕیاری دەرکراو لەبارەی ئەو تاوانبارانەی بڵاو کردەوە.

بەحرەین لەساڵی٢٠١١وە تائێستا بەرەوڕووی قەیرانی ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتییەو ئالی خەلیفە بەسەرکوت کردنی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی ئاشتیانەی جەماوەری بەحرەین تائیستا ژمارێک لەشارومەندنای بێتاوانی بەحرەینی کوشتووە، زیندانی کردووەو مافی هاووڵاتیبوونی لەژمارێک سەندۆتەوەو ژمارێکیشی لەبەحرەین دەرکردووە.

 

سەرپەیڤ