پەلاماری سەربازانی ئالی خەلیفە بۆ سەر خۆپیشاندەرانی بەحرەینی
سەربازانی ڕژیمی ئالی خەلیفە پەلاماریان کردە سەر خۆپیشاندەران لە ناوچەی ئەلدورازی بەحرەین لە نزیکیی ماڵی شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی ئەو وڵاتە .
سەرەڕای دامەزراندنی ڕێ و شوێنی تایبەتی ئاسایشی ، خەڵکی بەحرەین ڕۆژی دووشەمە بۆ لاگری لە ڕزگاریی شێخ عیسا قاسم لە ناوچەی ئەلدورازی مەنامە خۆپیشاندانیان کرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵیەکانی بەحرەینی سەربازانی ڕژیمی ئالی خەلیفە وێڕای تێکهەڵچوون لە گەڵ خۆیشاندەران لە ناوچەی گەمارۆ دراوی ئەلدوراز ، تڕوموبیلەکان و هێزە ئاسایشی و سەربازیەکانیان لە شوێنە ئاوادانەکانی ئەو ناوچە بە شێوەی بەربڵاوجێگیر کرد .هاوکات بە دوای بارودۆخی نالەباری جەستەیی شێخ عیسا قاسم زانای بەحرەینی لە بەیاننامەیەکدا ، هەر جۆرە وەدواخستنی ڕژیمی ئالی خەلیفە بۆ لابردنی گەمارۆی ماڵی شێخ عیسا قاسم بە پێداگری لەسەر کوشتنی ناوبراویان زانی و جەختیان کرد ئیدی بێ دەنگە لێکردن لە هەمبەر ئەو دۆخە ڕەوا نیە . ڕژیمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتیی بوون و دادگاییکرانی شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین لە ژوئەنی 2016 ناوچەی ئەلدوراز شوێنی ژیانی ئەو زانا ئایینیەیان گەمارۆ داوە و بەر دەگرن بە خوێندنی نوێژ لەو ناوچەدا . بەحرەین لە 14 فێڤرەی 2011 وە بووەتە گۆڕەپانی ڕاپەڕینی جەماوەریی دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی ، داد پەروەری و هاتنە سەرکاری نیزامێکی هەڵبژاردوو لە وڵاتەکەیانن .