تشرینی دووه‌م 29, 2017 16:26 Asia/Tehran
  • ڕەتکردنەوەی  هەواڵی ڕاگواستنی

کەناڵی تەلەفەزیۆنیی ئەلعالەم ڕایگەیاند: سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شیخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕاگواستنی ئەویان بۆ نەخۆشخانە ڕەتکردەوە.

 لە حالێکدا ژمارێک لە سەرچاوەکانی دەنگ وباس ،هەواڵی  ڕاگواستنی ئایەتۆڵڵا شیخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین بۆ نەخۆشخانەی بەحرەینیان بڵاوکردۆتەوە بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بەرێزی، ڕاگواستنی ئەویان بۆ نەخۆشخانە بۆلەمەڕ دەواو دەرمان ڕەتکردەوە و وتی: ئایەتۆڵڵاعیسا قاسم لە ماڵی خۆی دایە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی دەنگ وباسی بەحرەین،  هێزی ئاسایشی بەحرەین گەمارۆی ماڵی شێخ عیسا قاسم یان تووندتر کردەوە و ئامبۆلانسێکی نەخۆشخانەیەکی بەحرەینیش بەرامبەر ماڵی دیتراوە بەڵام ئەوانەی لە نزیک ماڵ دابوون، چوونە دەری ئەو و یان ڕاگواستنەوەی بەڕێزی بۆنەخۆشخانەیان بە ئامبۆلانس پشت ڕاست نەکردۆتەوە .

هەروەها هێزی ئاسایشی ، زرێپۆش و ترۆمبیلەکانی پۆلیس بە شێوەی بەربڵاو لە گردو پەڕی ماڵی ریبەری شیعەکانی بەحرەین و ناوچەی ئەلدەراز سەقامگیر بوونە.

 دوا بە دوای شپرزە بوونیی حالی " شیخ عیسا قاسم" ڕێکخراوی بەخشینی نێو دەوڵەتی رۆژی دووشەممە، لە کاربەدەستانی بەحرەین داوایکرد خێرا ڕەوشەکە بۆ دەواو دەرمانیی دابین کەن.

 ڕژیمی ئالی خەلیفەی بەحرەین بە وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی  و موحاکمەی "شیخ عیسا قاسم" ، لە ژوئەنی ٢٠١٦ەوە ناوچەی ئەلدەراز شۆینی نیشتە جێیبوونی ئەو زانا ئایینییەیان گەمارۆ داوە و پێشیان گرتووە بە بەڕێوە بردنی نوێژی جومعە ی شیعەکان لەم ناوچەیە دا .

هەر لەم حآلە دا ، بە دەسپێکی دووهەمین کۆری دادگەی "شیخ عەلی سەلمان" سکرتێری کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین ، لەمەنامەی پیتەختی ئەو وڵاتە دۆخی نائاسایی بەربڵاو بەڕێوە چووە ، بەڵام دادوەری دادگە، موحاکمەی ئەو رێبەرەی شیعەکان یان بۆ جارێکی تر هەڵپەسارد و خرایە ٢٨ دیسەمبەر .

شیخ عەلی سەلمان لە سێ ساڵ لەمەو بەرەوە بە تاوانی پڕوپووچ  لە زیندانەکانی ئالی خەلیفە دایە .

 هەواڵێکی دیکە  ئەوەیە کە میدیا بەحرەینییەکان رایانگەیاندووە ، هیزەکانی ئالی خەلیفە لە کردەوەیەکی نایاسایی بە پەلامار دانی شاری " سار" دوو گەنجی بەحرەینی بە ناوەکانی "مەحموود حسەین تاج" و " یوسف عەلەوی تاج" یان قۆڵبەستکردووە .

 بەحرەین لە ١٤ فیظرییەی ٢٠١١ ەوە گۆڕەپانیی ناڕەزایەتی دەربرینی جەماوەری دژی رژیمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری دەوڵەتیکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیان دا .

سەرپەیڤ