داوای زانایانی دینیی بەحرەین بۆ ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ
زانایانی دینیی بەحرەین، ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک لە خۆپێشاندانی سەرانسەریی ئەمڕۆ پێنج شەممە خوازیاری داکۆکی لە هەڵگیرانی دەسبەسەرکرانەکەی شێخ عیسا قاسم زانای بەناوبانگی شیعەکانی ئەو وڵاتە بوون.
بەپیی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کەناڵی هەواڵیی"اللولوء"ی بەحرەین ئەمرۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: زانایانی دینیی بەحرەین لەبەیاننامەیەکدا جەختیان کرد؛ ئامادەبوونی بەرفراوانی جەماوەری بەحرەین لە خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکەی ئەمڕۆ، پرسێکی چارەنووس سازەو کەمتەرخەمیی لەحاندی دا، ڕەوا نییە.
بزووتنەوەی مافی بەحرەینیش رایگەیاند: هاوبەشیی لە ڕێپێوانی سەرانسەری ئەمڕۆ بۆ دەربڕینی هاودەنگی لەگەڵ شێخ عیسا قاسم ئەرکێکی نیشتمانی دینی وئەخلاقی زۆر گرینگە.
دوابەدوای شپرزەبوونی حاڵی شێخ عیسا قاسم ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، زانایان و خەڵکی بەحرەین، داوایان لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد، خێرا هەلومەرجەکە بۆ چارەسەریی ناوبراو ئامادە بکەن.
رژیمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوون و دادگەییکرانی شێخ عیسا قاسم لە ژۆئەنی٢٠١٦وە ناوچەی ئەلدۆراز شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو زانا دینییەی گەمارۆ داوە.
بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە.
خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، چەسپاندنی دادگەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەردەوری سیستەمێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن.