خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم
خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی باڵای ئەم وڵاتە ، ڕۆژی هەینی زۆرتر لە سی شاری بەحرەینی گرتەوە .
شێخ عیسا قاسم لە ژووئەنی ساڵی 2017ەوە تائێستا لە بازداشتی نێوماڵ دایە و ئێستاش باری تەندروستییەکەی زۆر نالەبارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعالەم، عەبدوڵڵا غەریفی، مامۆستای ئایینی بەحرەین وتی : شێخ عیسا قاسم ، گەورەترین دەستەبەر کەری ئاسایش و سەقامی بەحرەینە و ئەرکی هەموو چینە جۆربەجۆرەکان لە حکومەتەوە بگرە هەتا خەڵک ، پاراستنی سەلامەتی ئەوە.
هاوکات کۆمەڵگەی جیهانیی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع)یش داوای بانگێشتنی کادێری پزیشکی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی شێخ عیساقاسمی کرد و داوای لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرد بە سەپاندنی گوشار بەسەر ڕژێمی بەحرەین، گەمارۆ و گرتنی ناوبراو، کۆتایی پێ بێنن.
ڕۆژی پێنج شەممەش هەموو ناوچە کانی بەحرەین گۆڕەپانی خۆپیشاندان بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم بوو .
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە وەرگرتنی مافی هاوڵاتی بوون و دادگایی کردنی شێخ عیسا قاسم لە ژووئەنی ساڵی 2016 ناوچەی دراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم مامۆستا ئایینییەی گەمارۆ داوە و پێش بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی شیعەکان لەم ناوچەیە دەگرێت .
بەحرەین لە چواردەی فڤرییەی ساڵی 2011 گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەری بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.
خەڵکی بەحرەین داوای ئازادی، دامەزرانی داد و لابرانی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری دەوڵەتێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیان دەکەن.