خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i316699-خۆپیشاندانی_خەڵکی_بەحرەین_بۆ_داکۆکی_کردن_لە_شێخ_عیسا_قاسم
خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی باڵای ئەم وڵاتە ، ڕۆژی هەینی زۆرتر لە سی شاری بەحرەینی گرتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم

خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی باڵای ئەم وڵاتە ، ڕۆژی هەینی زۆرتر لە سی شاری بەحرەینی گرتەوە .

شێخ عیسا قاسم  لە ژووئەنی ساڵی 2017ەوە تائێستا لە بازداشتی نێوماڵ دایە و ئێستاش باری تەندروستییەکەی زۆر نالەبارە.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ئەلعالەم،  عەبدوڵڵا  غەریفی،  مامۆستای ئایینی بەحرەین وتی  : شێخ عیسا قاسم ، گەورەترین دەستەبەر کەری ئاسایش و سەقامی بەحرەینە و ئەرکی هەموو چینە جۆربەجۆرەکان لە حکومەتەوە بگرە هەتا  خەڵک ، پاراستنی سەلامەتی ئەوە.

هاوکات  کۆمەڵگەی   جیهانیی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع)یش  داوای  بانگێشتنی کادێری پزیشکی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی  شێخ عیساقاسمی کرد و داوای لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرد بە سەپاندنی گوشار بەسەر  ڕژێمی بەحرەین، گەمارۆ و گرتنی  ناوبراو، کۆتایی پێ بێنن.

ڕۆژی  پێنج  شەممەش هەموو ناوچە کانی بەحرەین  گۆڕەپانی خۆپیشاندان بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم بوو  .

ڕژێمی ئالی خەلیفە  بە وەرگرتنی مافی هاوڵاتی بوون و دادگایی کردنی شێخ عیسا قاسم  لە ژووئەنی  ساڵی 2016  ناوچەی دراز شوێنی  نیشتەجێ بوونی  ئەم مامۆستا ئایینییەی   گەمارۆ داوە و پێش بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی شیعەکان لەم ناوچەیە دەگرێت  .

بەحرەین لە چواردەی  فڤرییەی ساڵی 2011 گۆڕەپانی  ناڕەزایەتی جەماوەری بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحرەین داوای ئازادی، دامەزرانی داد و لابرانی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری دەوڵەتێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیان  دەکەن.