کوژرانی بەکرێگیراوانی سعودی لە یەمەن و باشووری عەرەبستان
نیشانەپێکەکانی سوپا و ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئەنجام دانی چەندین ئۆپراسیۆن لە پارێزگەکانی مەئریب ، تەعز و بەیزا لە باشووری ئەم وڵاتە، هەژدە کەس لە بەکرێگیراوانی سعودیان کوشت یان ئەوانیان بریندار کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ئۆپراسیۆنی هێزی نیشانەپێکی سوپاو ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن هەموو ڕۆژێ پێش بە دزەکردنی شێوەنیزامییەکان بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتە دەگرن بەچەشنێک کە لە 72 کاتژمێری ڕابردوو دا هەژدە کەسە لە بەکرێگیراوانی سعودی لە چەند ئوپراسیۆن لەبەرەکانی ناوخۆ، کوژراون .
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن هەروەها لە ئۆپراسیۆنێکی تر لە نیزیکی بوارگەی خەزرا لە نەجران لە باشووری عەرەبستان ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سوپای سعودیان کوشت و یان برینداریان کرد .
لەلایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی نۆ جار بەشە جۆربەجۆرەکانی شاری تەحیتا لە پارێزگەی حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەنیان بوردومان کرد کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم دوو شارومەندی یەمەنی .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مانگی مارسی ساڵی 2015 شەڕێکی ناهاوسەنگیان لەگەڵ خەڵکی یەمەن دەست پێکردووە.