دەرکرانی شاندی بەحرێنی لە قودس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i317935-دەرکرانی_شاندی_بەحرێنی_لە_قودس
رێکخراوی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس ، شاندی بەحرێنیی سەردانکەر لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی لە شاری قودس دەرکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2017 09:12 Asia/Tehran
  • دەرکرانی شاندی بەحرێنی لە قودس

رێکخراوی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس ، شاندی بەحرێنیی سەردانکەر لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی لە شاری قودس دەرکرد .

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، شاندێکی بەحرێنی رۆژی شەممە گەیشتووەتە فەلەستینی داگیرکراو .

ئەم شاندە 24 کەسیە بەحرێنیە بە وەدەسهێنانی رەزامەندیی فەرمیی لە حەمەد کوڕی عیسا ئالی خەلیفە پادشای ئەم وڵاتەوە گەیشتبووە تەلئەڤیڤ .

رژێمی ئالی خەلیفە یەکێک لە داشدارانی سەرەکیی رژێمی داگیرکەری قودس لە ناوچەکەدایە .

بەرلەوەش شاندێک لە رژێمی زایۆنیەوە سەردانی بەحرێنی کردبوو .

سەردانی شاندی بەحرێنی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە کاتێک دا ئەنجام بووە کە ناوچەکە و جیهان شایەدی ناڕەزایەتی بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی قودسی داگیرکراو وەک پێتەختی رژێمی زایۆنیە .