خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە قودس
خەڵکی بەحرەین شەوی سێ شەممە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا بە دژی قودس، ئاڵای ڕژێمی زایۆنیستییان ئاگر تێ بەردا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دانیشتوانی شارۆچکەی سەلمان ئابادی بەحرەین شەوی ڕابردوو بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی ، خۆپیشاندانیان کرد .
لە شارۆچکەی مەقشەعیش خۆپیشاندانێک بۆ نیشاندانی هاوپشتی لەگەڵ شێخ عیسا قاسم، مامۆستای بەناوبانگی بەحرەینی، نەیارەتی بەرامبەر ئاسایی کردنی پێوەندی ئالی خەلیفە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها پێداگری لەسەر پێتەختایەتی قودس بۆ فەلەستینییەکان، بەڕێوە چوو.
تۆڕی 14ی فڤرییەی بەحرەینیش ڕایگەیاند : لە ناوچەی دراز شوێنی دانیشتنی شێخ عیسا قاسمیش خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی ڕژێمی ئالی خەلیفە و ناڕازیانی لێ کەوتەوە.
هەروەها لە دوو شارۆچکەی بووسیبەع و شاخورە ، خۆپیشاندانی هاوبەش لەنیشانەی نەیارەتی بەرامبەر ئاسایی بوونی پێوندی نێوان ئالی خەلیفە و ڕژێمی زایۆنیستی و پێبەند بوون بەوەی قودس پێتەختی فەلەستینییەکانە، بەڕ ێوە چوو .