گیرانی ژومارێکی تر لە شازادەکانی سعودی
ڕۆژنامە نووسی عەرەبستانی باسی گیرانی ژومارێکی تر لە شازادەکانی سعودی کرد .
ڕۆژنامەی قودسولعەرەبی ڕۆژی هەینی بە گێڕانەوە لە جەمال قاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی عەرەبستانی نووسی : تاقمێکی تر لە شازادەکانی سعودی گەیشتنە هۆتێل ریتز کارلتۆن ، جێگەیەک کە کاربەدەستانی سعودی ماوەیەکە دەیان شازادە و بازرگانیان لەوێ دا ده ست به سه رکردووه.
دادئەستێنی گشتیی سعودی ، شەشەمی دیسەمبەر ڕایگەیاند: ژوماری تۆمەتبارانێک کە لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، ئەوانیان بانگ کردووە گەیشتوەتە 320 کەس.
کاربەدەستانی سعودی لە چوارچێوەی ئەوەی ڕیاز لەو و ەک بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی ناوی بردووە، لە چوارەمی نوامبەری ساڵی 2017 وێڕای گرتنی ژومارێک لە شازادەکانی سعودی ، لە قۆناخی بلوکە کردنی حسێبی شازادەکان و دەست گرتن بەسەر داراییەکانی ئەوان گەیشتووەتە قۆناخی بەرتیل وەرگرتن.
کارناسان لەسەر ئەوباوەڕەن عەرەبستان لە گرتنی بەربڵاوی شازادەکانی سعودی مه به ستی پەرەی دەسەڵاتی محەممەد بن سەلمان، وەلیعەهدی سعودییە .