کانونی یه‌که‌م 23, 2017 13:10 Asia/Tehran
  • بەرپرسانی عەرەبستان بۆ ئازادیی شازادە وەلید بن تەلال داوای شەش ملیار دۆلار پارە لەناوبراو دەکەن

وال ستریت ژۆرنال ڕاپۆری دا؛ بەرپرسانی سەعوودیا بۆ ئازادکرانی وەلید بن تەلال دەوڵەمەندترین شازادەی عەرەبستان، لانیکەم شەش ملیارد دۆلار پارەیان لەناوبراو داوا کردووە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە وال ستریت ژۆرنال، وەلید بن تەللال بەشی زۆری کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ وێنە، توئیتەر، سی تی گرووپ، لیفت، هۆتێلە چوار وەرزەکان، کۆمپانیای کۆمپیوتەریی ئەپڵ، کۆمپانیای فیلم چێکردنی فەکس سەدە ٢١ و کەناڵە تەلفزیۆنیی سەتەلایتی زۆری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لەدەستدایەو خاوەن هۆتێلی جۆرجی پێنجەم لەپاریس، هۆتێل پلازای مەنهەتەن لە نیۆیۆرکیشە.

بەپێی ڕاپۆری دامەزراوەی فۆربس، ئەو شازادە٦٢ساڵانەی سەعوودی خاوەنی تۆڕێکی ئابووری و بازرگانی مەزن بەبڕی زیاتر لە١٨ملیارد دۆلار و هەروەها خاوەن سەتا٩٥ی بەرەبەشەکانی پاشایەتی عەرەبستان بەبڕی نزیک بە دە ملیارد دۆلاریشە.

رژیمی سەعوودیا یانزەی نۆڤمبەر وەلید بن تەلالی لەگەڵ یانزە شازادەی دیکە، چوار وەزیری ئێستا و دەیان وەزیری پێشووی ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی شۆردنەوەی پارەو گەندەڵکاریی قۆڵبەست کردووەو ئێستا پاش بلۆکەکردن و دەسبەسەرداگرتنی داراییەکانیان، لەهەوڵی باج وەرگرتن لەوانە.

خەرج وبەرجی قورسی سەربازیی سەعوودییەکان، دابین کرانی تێچووی شەڕی یەمەن وکەم هێنانی سەتا٢٠ی بودجەی ساڵی٢٠١٨، بەرپرسانی عەرەبستانی ناچار کردووە دەست دابگرن بەسەر دارایی شازادەکانی ئەو وڵاتە .

سەرپەیڤ