دەرکرانی بڕیاری ئێعدام بۆ شەش بەحرەینی لە لایەن دادگەی سەربازیی ئەو وڵاتەوە
دادگەی سەربازیی بەحرەین لە بڕیارێکدا حوکمی ئێعدامی دەرکرد بۆ شەش کەسی دیکە لە شارومەندانی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی پڕووپووچی دەورگێڕان لە گەڵاڵەداڕشتن بۆ تیرۆری فەرماندەری سوپای بەحرەین.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی"رأة البحرین"؛ عادڵ موبارەک (بەرپرسی پلەبەرزی سوپا)، محەممەد ئەلمەتغەوی(چالاکوانی بواری مافەوانیی شیعە)، فازڵ سەیید عەبباس(شیعە)، عەلەوی ئەلموسەوی(هاوڕێی هەمیشەیی شێخ عیسا قاسم) ، مورتەزا ئەلسندی(لەڕێبەرانی بزاڤی وەفا) و حەبیب ئەلجمری، لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی دادگەی سەربازیی بەحرەین بەتۆمەتی گەڵاڵەدارشتن بۆ تیرۆری خەلیفە بن ئەحمەد ئالی خەلیفە، فەرماندەری سوپای ئەو وڵاتە، بڕیاری ئێعدامیان بۆ دەرکرا.
دوابەدوای ڕەزامەندیی دەربڕینی شێخ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە، شای بەحرەین بەدادگەیی کردنی کەسانی سیڤیل لە دادگە سەربازییەکان، بەرپرسانی ئەو رژیمە، تاوانبارانی سیڤیل و سیاسی بۆ دادگەیی کردن دەنێرنە دادگەی سەربازی.
عیسام مەنامەی لەڕێبەرانی هاوپەیمانیی لاوانی١٤ی فێڤرییەی بەحرەین بە شەرمەزار کردنی کردەی نایاسایی رژیمی ئالی خەلیفە لە دادگەییکردنی کەسانی سیڤیل لە دادگە سەربازییەکانی ئەو رژیمە کە بووەتە شێوازێک بۆ سەرکەوت کردنی نەیارانی سیاسی، وتی: ئامانج لەو کردەیە، ترساندنی شارومەندان و کپ کردنی دەنگی نەیاران و ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێ خۆیان هاوبەش بن لە دیاریکرانی چارەنووسیان .
بەحرەین وەک بچووکترین وڵاتی رۆژاوای ئاسیا لە فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی خۆپێشاندانی ئاشتیانەی جەماوەرە بۆ گەیشتن بەئازادی و دادگەریی و هاتنەسەردەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە.