ڕەزامەندی عەرەبستان لە گەڵ دەرکرانی ڤیزە بۆ شەترەنج بازانی زایونی
کانونی یهکهم 26, 2017 08:17 Asia/Tehran
فێدراسیونی نێونەتەوەیی شەترەنج ڕایگەیاند ڕژیمی ئالی سەعوود بە دەرکرانی ڤیزە بۆ حەوت شەترەنج بازی ڕژیمی زایونی بۆ چوون بۆ ناو خاکی عەرەبستان بە مەبەستی بەشداری لە کێبەرکێیەکانی جامی جیهانی شەترەنج ڕەزامەندی دەربڕی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمە ڕۆژنامەی گاردیەن کێبەرکێیەکانی جامی جیهانی شەترەنج 26 هەتا 30 دیسامبر لە عەرەبستان بەڕێوە چوو . جورجیو ماک پولس نایب ڕەیسی فڕراسیونی جیهانی شەترەنج پێشتڕ ڕایگەیاندبوو حەوت شەترەنج بازی ئیسرائیلی بۆ وێنە دوو ژنی بەڵگەی خویان ڕادەستی بەرپرسانی سەعوودی کرد . ئ ەوە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی ئینگلیزی تلگراف مانگی نوامبر نووسیبووی شەترەنج بازانی نێونەتەوەیی بە نیگەرانی لە دۆخی مافی مڕوڤ لە عەرەبستان بە نیازی بایکوتی ئەو کێبەرکێگەلە بوون .