خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە بەحرەین بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرچوونی حوکمی ئێعدام دژی شارومەندان
ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین ئەمڕۆ چوارشەممە شایەتی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەر بوون بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرچوونی حوکمی ئێعدام دژی شارومەندانی ئەم وڵاتە.
دادگەی سەربازیی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی دووشەممە لە حوکمێکدا بە تۆمەتی پوچەڵی وەک دەست هەبوون لە گەڵاڵەی تیرۆری سەرکردەیەکی سوپای یەمەن سزای ئێعدامی بۆ شەش کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتە بڕییەوە.
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمینار ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی خۆپیشاندانی شارومەندانی بەحرەینی لەوانە ناوچەی گەمارۆ دراوی ئەلدۆراز ڕایگەیاند: ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە ئەم حوکمە تازانەی ئێعدام لە لایەن دادگە سەربازییەکانی بەحڕەینەوە دەرکراوە.
کەناڵی ئەلمینار وتووشیەتی: هێزەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە توندی بە گژ ئەو خۆپیشاندەرانەدا چوونەتەوە کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی دەستبەجێی سزای ئێعدام و ڕزگار کرانی هەڵسوڕاوان لە بەندیخانەکاندا بوون.
شێخ حەسەن عەسفوور ئەندامی ئەنجومەنی زانایانی بەحرەین وتی: دەرچوونی حوکمی ئێعدام پەیامێکی ڕقەبەرانەیە بۆ نەیاران گەلی ئەم وڵاتە، واتەکەشی ئەوەیە کە دادگە سەربازییەکان بۆ بەگژدا چوونەوەی هەرچەشنە جوڵانەوەیەک ئامادەن.
جەماوەری بەحرەین شەوی سێ شەممەش بە بەرپا کردنی خۆپیشاندانێک حوکمی ئێعدامی ئەم شەش لاوەیان لە لایەن دادگە سەربازییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفەوە دەرچووە ئیدانە کرد.
زانایانی بەحرەینی، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بەحرەین و کۆمەڵەی ئیسلامیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی بەحرەین دوێنێ سێ شەممە هەریەکەو لە بەیاننامەیەک دا وێڕای شەرمەزار کردنی دەرچوونی بڕیاری ئێعدام بۆ کەسانی سڤیل لە دادگە سەربازییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە داوای هەڵوەشانەوەی ئەو حوکمانەیان کرد.
بەحرەین وەکوو بچوکترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە فڤریەی 2011 ەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتی خوازانەی خەڵکە بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ئازادی و دادگەری و هاتنەسەر کاری دەوڵەتێکی هەڵبژاردە.