درێژەی دەرکرانی حوکمی زاڵمانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە
کانونی یهکهم 27, 2017 20:43 Asia/Tehran
دادگەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە دۆسیەیەک دا کە وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ناوی "کارگەی چێکردنی ماددەی تەقینەوەی نەویدورات"ی لەسەر داناوە، حوکمی بەندی تاهەتایی بۆ دە کەس دەر کرد و مافی شارومەندی یازدە کەسی پووچەڵ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلئەیامی بەحرەین نووسی :
ئەم دادگەیە تاوانبارانی یەکەم، دووهەم و سێهەمی ئەم دوسیەشی بە دانی سێسەت هەزار دیناری بەحرەینی ، مەحکووم کردووە.
خەڵک و مامۆستایانی بەحرەینی، ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و بزاڤی ئیسلامیی ویفاقی نەتەوەیی بەحرەین ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ئیدانەکردنی حوکمە دەرکراوەکان، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمانەیان کرد .