درێژەی دەرکرانی حوکمی زاڵمانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i320251-درێژەی_دەرکرانی_حوکمی_زاڵمانەی_ڕژێمی_ئالی_خەلیفە
دادگەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە دۆسیەیەک دا کە وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ناوی "کارگەی چێکردنی ماددەی تەقینەوەی نەویدورات"ی لەسەر داناوە، حوکمی بەندی تاهەتایی بۆ دە کەس دەر کرد و مافی شارومەندی یازدە کەسی پووچەڵ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2017 17:13 Asia/Tehran
  • درێژەی دەرکرانی حوکمی زاڵمانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە

دادگەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە دۆسیەیەک دا کە وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ناوی "کارگەی چێکردنی ماددەی تەقینەوەی نەویدورات"ی لەسەر داناوە، حوکمی بەندی تاهەتایی بۆ دە کەس دەر کرد و مافی شارومەندی یازدە کەسی پووچەڵ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر، ڕۆژنامەی  ئەلئەیامی بەحرەین نووسی  :

ئەم دادگەیە  تاوانبارانی یەکەم، دووهەم و سێهەمی ئەم دوسیەشی بە دانی سێسەت هەزار دیناری بەحرەینی ، مەحکووم کردووە.

خەڵک و مامۆستایانی  بەحرەینی، ئەنجومەنی مافی مرۆڤ  و بزاڤی ئیسلامیی ویفاقی نەتەوەیی بەحرەین ڕۆژی  ڕابردوو وێڕای ئیدانەکردنی حوکمە دەرکراوەکان، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمانەیان کرد  .