کانونی یه‌که‌م 29, 2017 11:14 Asia/Tehran
  •  هێرشی لەشکریانی ئالی خەلیفە بۆ سەر خۆپیشاندەرە بەحرەینییەکان

هێزە ئاسایشییەکانی ئالی خەلیفە شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانی توورەبوونی خەڵکی بەحرەینیان لەناوچەی " ئەلدەراز" بە تێکهەڵچوون و کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسکهێن سەرکووت کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران، خەڵکی بەحرەین لە دووشەممەی ڕابردووەوە دوا بە دوای دەرکرانی حوکمی ئیعدام بۆ ٦ کەس لە لاوانی بەحرەینی لە لایەن دادگەی سەربازیی ڕژێمی ئالی خەلیفەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی هاتنە سەر شەقامەکان .

 دادگەی سەربازیی ڕژیمی ئالی خەلیفە ٢٥ دیسەمبەر لە حووکم گەلێک دا شەش کەس لە شارومەندانی بەحرەینی بە تاوانی پوچەڵی دەست هەبوون  لە پیلانی تیرۆری "خەلیفە بن ئەحمەد ئالی خەلیفە" فەرماندەری سوپای ئەم رژێمە بە ئیعدام و حەوت کەسی دیکەشی بە حەوت ساڵ زیندان و سەندنەوەی  مافی هاووڵاتی بوون مەحکووم کرد .

 خەڵکی بەحرەین لەم خۆپیشاندانەدا پادشای ئەم وڵاتەیان بە جەلاد ، بێ بەزەیی و بەرپرسی دۆسیە چێکردن بۆلاوانی بەحرەینی و شپرزە بوونی ڕەوشی ئەم وڵاتە زانیوە .

 رژێمی ئالی خەلیفە دوا بە دوای ڕەزامەند بوونی " شێخ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە" شای بەحرەین بە موحاکمەی کەسانی سیڤیل لە دادگە سەربازییەکان، شارومەندانی ئەم وڵاتە بۆ مەحکوومکردن بەڕێدەکات بۆ ئەم دادگەیانە.

 بەر لەوەش دادگەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بە سەدان سۆرشگێری بەحرەینیان بە تاوانی پوچەڵ و بێ بنەما بە ئیعدام و یان زیندانی درێژماوە مەحکووم کرد بوو .

بەحرەین لە ١٤ فیڤریەی  ٢٠١١ شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە.

 

سەرپەیڤ