کانونی یه‌که‌م 29, 2017 19:25 Asia/Tehran
  • ڕێگریی ڕژێمی بەحرەین لە بەرپا کردنی نوێژی هەینی لە ناوچەی دۆراز بۆ حەفتاوشەشەمین حەوتە

لەشکریانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ حەفتاوشەشەمین حەوتەی بەردەوام پێشگریی کرد لە بەرپا کردنی نوێژی هەینیی شێعەکان لە ناوچەی گەمارۆ دراوی دۆراز .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوە بەحرەینییەکان ڕایانگەیاند: هێزە ئاسایشتییەکانی بەحرەین ئەمڕۆ هەینیش بۆ حەفتاوشەشەمین حەوتەی بەردەوام پێشگرییان کرد لە بەرپا کرانی نوێژی هەینیی لە ناوچەی گەمارۆ دراوی دۆرازو دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ناچار بوون لە مزگەوتی ئیمامی سادق(ع) بە فۆرادا نوێژ بخوێنن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئاسایشتییەکانی بەحرەین دوێنێ شەو خۆپیشاندانی توڕەیی دانیشتووانی ناوچەی دۆراز شوێنی دانیشتنی شێخ عیساقاسم مامۆستای ئایینیی شێعەی ئەم وڵاتەیان سەرکوت کردو گازی فرمێسک هێنیان بەرەو خۆپیشاندەران هاویست.

دوابەدوای دەرچوونی بڕیاری ئێعدام بۆ شەش لاوی بەحرەینی لە لایەن دادگەی سەربازیی ئەم وڵاتە، جەماوەری بەحرەین لە ڕۆژی دووشەممەوە بە بەشداری کردن لە خۆپیشاندان و بەرز کردنەوەی دروشمگەلی دژی پاشای بەحرەین، ناوبراویان بە بەرپرسی دۆسیە دروست کردنی ساختە دژی لاوانی بەحرەین زانی.

ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی شارومەندایەتی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی پایەبەرزی بەحرەینی لە ژوئەنی ساڵی دووهەزارو شانزە، جوڵانەوەی سەربازی لە ناوچەی دۆرازی زیاتر پەرە پێ داوەو شوێنی سەقامگرتنی ئەم زانا ئایینییەی خستووەتە ئابڵۆقەوەو ڕێگری دەکات لە بەرپاکرانی نوێژی هەینیی شێعەکان لەم ناوچەیەدا .  بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردنن لە وڵاتەکەیاندا.

سەرپەیڤ