بانگەشەی نوێی نەتانیاهۆ: مەسیحییەکان لە ئێران لەبەر بیروبڕوایان زیندانی دەکرێن
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی دوێنێ هەینی ئیدیعای کرد: ئێران، مەسیحیان دەخاتە زیندان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بێنیامین نەتانیاهۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئیدیعای کرد؛ پەیڕەوانی ئایینی مەسیحییەت لەبەر بیروبڕوایان و ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە مەزهەبییەکانیان، زیندانی دەکرێن.
نەتانیاهۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەکاردانەوە بە پەیامی توئیتەریی ئەم دواییەی محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڵاو کردەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەممەی ڕابردوو لە پەیامێکی توئیتەری، لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(ع) و سەری ساڵی زایینی لە هەموو مەسیحیانی جیهان پیرۆزبایی کرد.
ئەو ئیدیعا پڕووپووچەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە کە پەیڕەوانی دینە خوداییەکان بریتی لە ؛ مەسیحی ویەهودی، جگە لەوەی وەک موسڵمانان لە کۆمەڵگای ئیسلامیی ئێران ، مافی یەکسانیان بۆلەبەرچاو گیراوە، لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش نوێنەریان هەیە.
هەرلەو ئاراستەدا، سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی ئاشوریان و نوێنەری مەسیحیان، ئاشووریان وکەلدانیان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەم دواییەدا جەختی کردبوو، مەسیحیانی ئێران هیچ پێویستییەکیان بە دڵسۆزیی جاڕدەرانی درۆیینی مافی مرۆڤ نییە.
توناتان بێت کۆلیا وتی: مەسیحیانی ئێران هەردەم بەو پەڕی تواناوە بۆ بەرەڤانی لە وڵات خەباتیان کردووە.
مەسیحیانی ئێران چەند سەدەیە بە پەیڕەوی لە فێرکارییەکانی حەزرەتی مەسیح(ع)، لە خۆشی و ناخۆشییەکاندا لەتەنیشت هاونیشتمانیانی خۆیاندا بوون و وەک بەشێکی جیانەکراوەی کولتور و ژیاری بەشکۆی سەرزەوینی ئێران، هەردەم لە ئاراستەی گەشەو بەرزبوونەوەی تێکۆشاون.