بەردەوامیی سیاسەتە سەرکووتکاریەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین
لەشکەریانی رژیمی ئاڵی خەلیفە خۆپیشاندانی خەڵکی تووڕەی بەحرەین بە ناوی " ویستی گەل، ڕووخانی نیزامە" یان لە ناوچەی گەمارۆ دراوی ئەلدۆراز لە مەنامە دا سەرکووت کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران لەشکەریانی ڕژیمی ئالی خەلیفە ڕۆژی هەینی دوا بە دوای هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران لە ناوچەی ئەلدەراز، شۆێنی نیشتە جێی بوونی شیخ عیسا قاسم زانای ئایینی شیعەی ئەم وڵاتە ، بەرەو ئەوان گازی فرمێسکهێن یان هاویشت کە بەهۆی هەڵمژینیی گازی ژاراوی، دەیان کەس لە خۆپیشاندەرە بەحرەینییەکان بەرکەوتن.
سەدان بەحرەینی بە هەڵگرتنی وێنە کانی شیخ "عیسا قاسم "، شیخ " نەمر ئەلنەمر"، زانای پایە بەرزی عەرەبستانی و هەروەها وێنە وڕەسمی بەندییانی سیاسی و مەحکوومکراوان بە ئیعدام ، بە بەرزکردنەوەی دروشم دژی ئالی خەلیفە، خوازیاری نەمانی ئەم رژێمە گەندەڵە بوونە.
بەحرەینییەکان لە وڵامی بانگاوازی" چالاکیی گەنجی ناوچەی ئەلدۆراز" کە لە ریگای ڕاگەیاندراوەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاو بۆتەوە ،لەم خۆپیشاندانە دا بەشداریان کرد و لە سەر بەرەڤانیی لە هەڵوێستەکانیی شیخ "عیسا قاسم" جەختیان کردەوە.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە وەرگرتنیی مافی شارومەندنی و موحاکمەی شیخ "عیسا قاسم" ڕێبەری شیعەکانی بەحرەینی لە ژوئەنیی ٢٠١٦ ەوە ناوچەی ئەلدۆراز، شۆینی نیشتە جێی بوونی ئەم زانای ئایینی گەمارۆ داوەو و پێشدەگرێت لە خۆێندنەوەی نوێژی جۆمعەی شیعەکان لەم ناوچەیە دا .
بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شانۆی ئینقلابی جەماوەری دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاریی نزامی هەڵبژاردەن لە ولاتەکەیان دا.