کانونی دوھەم 06, 2018 16:57 Asia/Tehran
  • ڕەوتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمبەر یەمەن، هۆکاری بێ ئاکام مانەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشتەوایی

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: تاکاتێک کە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەفتاری خۆی لەهەمبەر قەیرانی یەمەندا نەگۆڕێ، هەوڵدان بۆ جێگیرکرانی ئاشتی لەو وڵاتە، بێ کەڵکە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، محەممەد بەخیتی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەئاماژە بەسەفەری ئەمڕۆ شەممەی موعین شریم یاریدەری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن بۆ ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی پێشەکییەکانی خولی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی لەنێوان لایەنەکانی تێوەگلاو لە یەمەن، وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ لایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ بۆ وتووێژ کردن بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕ بانگهێشت بکات.

بەخیتی وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها دەبێ داوا لە لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆی یەمەن بکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی و پێکهێنانی دەوڵەتی کاتیی نوێ کە قەبووڵکراوی هەموو لایەنەکان بێت، چالاک بن و هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە چڕ بکەنەوە ، دەنا دەوری ڕێکخراوی نەتەوەکان بێ ئاکام دەبێ.

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی: عەرەبستان خۆی بەرپرسی ئەنجامەکانی خەسارەتباری شەڕ بۆ دوو گەلی یەمەن و عەرەبستانە، بەچەشنێک کە لەئەنقەست خەڵکی یەمەن لەڕێی تۆپخانەو مووشەک تێگرتنەوە دەکاتە ئامانج و تاوسەندنی پەلامارەکانی عەرەبستانیش پێشاندەریی لاوازیی رژیمی ئالی سەعوود لەبەرەوڕووبوونەوەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنە.

سەرپەیڤ