بێ ئاکامیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە «البیضاء»ی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i321571-بێ_ئاکامیی_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_لە_البیضاء_ی_یەمەن
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی ئەلعەشاش لەپارێزگای ئەلبەیزاء لەباشووری یەمەنیان بێ ئاکام کردو خەسارێکی قورسیان لەوان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2018 15:37 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە «البیضاء»ی یەمەن

هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی ئەلعەشاش لەپارێزگای ئەلبەیزاء لەباشووری یەمەنیان بێ ئاکام کردو خەسارێکی قورسیان لەوان دا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم ؛ سەرچاوەی سەربازیی یەمەنی ڕایگەیاند، کاتی بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی ئەلئەجردی لە ئەلزاهر لەپارێزگای ئەلبەیزایش دوو بۆمبی دانراو تەقییەوە کە بەهۆیەوە ژمارێک لەبەکرێگیراوان کوژران و یان بریندار بوون.

یەکەی تۆپخانەیی سوپای یەمەنیش شوێنی گردبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەپۆلکەی نایل، زورعەین و بوابە سلە لەنەجران، باشووری عەرەبستانیان تۆپباران کرد کە لەو پەلامارەدا، ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژران.

لەهەمان کاتدا، هێزە یەمەنییەکان بەهێرش بۆسەر سەربازانی عەرەبستانی لە پێگەی«المستحدث» هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی جۆحفان لەجیزانی عەرەبستان، ژمارێک لەوانیان کوشت و یان بریندار کرد.