بەحرێن بوو بە گۆڕەپانی خۆپێشاندان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i321771-بەحرێن_بوو_بە_گۆڕەپانی_خۆپێشاندان
خەڵکی بەحرێن شەوی رابردوو بە سازدانی خۆپێشاندان لە شاری عالی ، گیرانی شێخ مەحموود عالی زانای ئاینیی نەیاری رژێمی ئالی خەلیفەیان ئیدانە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2018 08:51 Asia/Tehran
  • بەحرێن بوو بە گۆڕەپانی خۆپێشاندان

خەڵکی بەحرێن شەوی رابردوو بە سازدانی خۆپێشاندان لە شاری عالی ، گیرانی شێخ مەحموود عالی زانای ئاینیی نەیاری رژێمی ئالی خەلیفەیان ئیدانە کرد .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سەوتولمەنامە ، خەڵکی بەحرێن لەم خۆپێشاندانەدا بە بەرزکردنەوەی دروشم لە دژی رژێمی ئالی خەلیفە خوازیاری ئازادکرانی خێرای شێخ مەحموو ئالی و هەموو بەندکراوانی سیاسیی ئەم وڵاتە بوون .

رژێمی ئالی خەلیفە سێشەممەی رابردوو مەحموود عالیی بە تاوانی داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم زانای ئایینی ناوداری ئەم وڵاتە دادگایی کرد و شەش مانگ بەندکرانی بۆبڕیەوە .

رژێمی ئالی خەلیفە پێشتر بە سەندنەوەی مافی هاوڵاتی بوون و دادگایی کردنی شێخ عیسا قاسم ، لە ژوئەنی 2016 وە ناوچەی " الدراز "  شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم زانا ئایینیەی گەمارۆ داوە و رێگا دەگرێ لە بەرپابوونی نوێژی هەینی شیعەکان لەم ناوچەیەدا .