کانونی دوھەم 09, 2018 09:01 Asia/Tehran
  • وتووێژەکانی  فەرمی نێوان دوو کۆریا دەس پێکرا

بە چوونی شاندەکانی وتووێژکاری نێوان کۆریای باشووری و کوریای باکووری بۆ گوندی پانمونجوم " یان گوندی " ئاگربڕ " لە سنووری هاوبەشی دوو وڵات وتووێژەکانی فەرمی نێوان دوو لایەن سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە دەس پێکرا .

 ئەگەرچی سەرەکیترین  تەوەری  وتووێژەکانی  دوو کوریا ناردنی  شاندێک  لە کۆریای  باکووری  بۆ بەشداری  لە ی اریە  ئولەمپیکەکانی  زستانی  کۆریای  باشووریە  بەڵام  کەم کردنەوەی  بارگرژییەکان لە هەموو    ئاستەکان  و وتووێژ  سەبارەت  بە   پرسەکانی  دیکە  ئامانجی  سەرەکی  ئەو وتووێژانەیە .بە پێی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی یونهاپ  لە کوریای  باشووری " کیم جونگ ئون  " ڕێبەری  کوریای  باکووری  و " مون جائە ئین " سەرۆک کۆماری  کوریای  باشووری ئەو وتوێوژانەیان  لە ڕێگای   ڤیدیو کونفڕانسەوە  تماشا دەکەن .چومیونگ گیون  وەزیری  یەکگرتووی  کۆریای  باشووری  لە وتووێژێکدا  لە گەڵ  پەیامنێران بەرلە  دەسپێکی   وتووێژەکان  وەبیری هێنایەوە  کە ئێمە   بە دوای کەم کردنەوەی   ئاستی  قەیران داین . ناوبراو  وەبیریشی  هێنایەوە  کە بە نیازە سەبارەت بە  پەیوەندی  سەربازی  نێوان  دوو کۆریا  و گرژیەکانی  نێوانیان و هەروەها  پرسی  پەیوەندی  بنەماڵە  جیاکراوەکان  دوای  شەڕی 1950 تا 1953ی زایینی  کوریا  وتووێژ  بکات  .  ئەوە  یەکەمین  وتوێوژەکانی  ڕاستەو خۆی نێوان  دوو کۆریا  لە دیسامبری  ساڵی  2015  تا ئێستایە .کاربەدەستانی کوریای   باشووری  بۆ وێنە  سەرۆک کوماری  هیوادارن  بە چوونی  کۆریای باکووری  بۆ ئولەمپیکی  زستانی   ڕێگای  بۆ وتووێژەکانی  ئاشتی  و کەم کردنەوی  بارگرژی   ئاوەڵا   بکرێت بەو وەسفە  لێکۆڵینەوەکان نیشان ئەدات  کە مومکینە  کوریای  باکووری  بۆ چون   بۆ ناو کێبەرکێیەکان  خوازیاری  هەڵوەشانەوەی  بەشێک لە بایکوتەکان  دژی  خۆی  بێت .  بیست و سێهەمین  خولی کێبرکێیەکانی   ئولەمپیکی  زستانی  لە   9  هەتا 25  فێڤریە  و دوازدەهەمین  خولی  کێبەرکێیەکانی  پارا ئولەمپیکی  زستانییش  لە 9  هەتا  18 مارس  لە  شاری  پیونگ چانکی  کوریای باشووری  بەڕێوە دەچێت .

سەرپەیڤ