کانونی دوھەم 11, 2018 12:48 Asia/Tehran
  • گیرانی ئەندامێکی کۆمەڵی ئیسلامی ئەلویفاقی بەحرەین

هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی چوارشەممە شێخ "حەمزە دەیری" نوێنەری پێشووی پەرلەمانی بەحرەینیان دوابەدوای بڕینەوەی یەک ساڵ بەند بۆی، قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسا؛ ئەم زانا ئایینییە ڕۆژی چوارشەممە دەسبەجێ پاش دەرکرانی بڕیاری یەک ساڵ بەند ، لەبەر بەشداری کردنی لە مانگرتن بۆ لایەنگری لە شێخ عیسا قاسم زانای ئایینی بەناوبانگی بەحرەین، لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ئالی خەلیفەوە قۆڵبەست کرا.

ناوبراو پێشتریش بە هۆی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانێک لە ناوچەی ئەلدورزا ، جەریمەی دراوی بۆ بڕابوویەوە.

هەروەها ئەو وێنە و فیلمانەی لە لایەن چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبنەوە باس لەوە دەکەن لە ماڵ ڕاگرتنی بەزۆرەملیی شێخ عیسا قاسم کە ئەوە  چۆتە نێو دووسەد و سی و دووەمین ڕۆژی خۆی لە کاتێکدایە کە دۆخی تەندرووستی ئەو زانا ئایینییە یەکجار نالەبارە.

ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی شاروومەندێتی و دادگەیی کردنی شێخ عیسا قاسم لە ژوەنی ٢٠١٦ـەوە ، ناوچەی ئەدورزا شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم زانا ئایینیەی گەمارۆ داوە و پێشگری دەکات بە بەڕیوە چوونی ڕێ و ڕەسمی نوێژی هەینیی شیعەکان لەم ناوچەیەدا.

بەحرەین وەکوو بچوکترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا لە فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی  ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان.

  ڕژێمی ئالی خەلیفە لە جیاتی دابین کردنی داخوازەکانی جەماوەر، ڕووی کردۆتە توندتر کردنەوەی سەرکوت کاری و بەربڵاوتر کردنی گرتن و لەبەند کردنی بەحرەینییەکان.

 

سەرپەیڤ