کوژرانی ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی لە جووفی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i322215-کوژرانی_ژومارێک_بەکرێگیراوی_سعودی_لە_جووفی_یەمەن
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە پەلامارکردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە سەبرین لە بەشی خب و شەعەف ی پارێزگەی جوف، ژومارێک لەوانیان کوشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2018 13:37 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک بەکرێگیراوی  سعودی لە جووفی یەمەن

هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە پەلامارکردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە سەبرین لە بەشی خب و شەعەف ی پارێزگەی جوف، ژومارێک لەوانیان کوشت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  پێنج شەممەی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی سوپای یەمەن لە جوف  لە باکووری یەمەن  وتی :  لەم ئۆپراسیۆنە  ژومارێکی زۆر چەک و کەرەستەی  جەنگیش  لە بەکرێگیراوانی سعودی  بە غەنیمەت وەرگیراوە.

دوو جار هەوڵی  بەکرێگیراوانی سعودی بۆ دزەکردنە نێو بنکەی سوپا  ولیژنەکانی  جەماوەریی یەمەن لە بەرەکانی شەقەب و مفالس   لە حیفان   لە پارێزگەی تەعز،  لەباشووری ڕۆژاوای یەمەنیش  پووچەڵ کرایەوە.

هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لەم ئۆپراسیۆنەدا بە تۆپخانە پەلاماریان کردە سەر بەکرێگیراوانی  سعودی  و ژومارێک لەوانیان   کوشت و یان برینداریان کردن .