وەزیری پێوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی هەڕەشەی ئێعدامی لە پەیامنێران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i322481-وەزیری_پێوەندییەکانی_رژیمی_زایۆنیستی_هەڕەشەی_ئێعدامی_لە_پەیامنێران_کرد
وەزیری پەیوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی، هەڕەشەی ئێعدامی کرد لە پەیامنێران و میدیاکاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2018 13:18 Asia/Tehran
  • وەزیری پێوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی هەڕەشەی ئێعدامی لە پەیامنێران کرد

وەزیری پەیوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی، هەڕەشەی ئێعدامی کرد لە پەیامنێران و میدیاکاران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ ئەییوب قەرا وەزیری پەیوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی حیزبەکەی لە "ئیلات" لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان، پێی داگرت: هەوڵی پێویست لەمەڕ داڕشتی چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەریی ئەنجام دەدا.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە جێ بەجێ کرانی کردەی نوێ، کۆنترۆڵێکی چڕوپڕتر بەسەر میدیاکاندا دەکرێ کە لادان لێی، سزای قورسی تەنانەت ئێعدامی بەدواوە دەبێ.

ئۆرێن حەزان یەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی رژیمی زایۆنیستی(کنێست) قسەکانی وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو رژیمەی ئیدانە کرد.

رژیمی زایۆنیستی بەرلەوەش، هەڕەشەی لەسەرکارلابردنی ژمارێک پەیامنێری هێنابۆ ئاراوە لەبەر ناڕەزایەتی دەربڕینیان بە تاوانکارییەکانی سەربازانی ئەو رژیمە.