خۆپیشاندانی بەحرەینییەکان بۆ شەرمەزار کردنی ڕژێمی ئالی خەلیفە
خەڵکی بەحرەین بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ڕۆژاوای مەنامەی پێتەختی ئەم وڵاتە، دەرکرانی بڕیاری ئیعدام بۆ لاوانی ئەم وڵاتەیان شەرمەزار کرد.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ ژمارێک لە خەڵکی بەحرەین بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە گەڕەک و شەقامەکانی «المقشاع» و «البلاد قدیم » لە ڕۆژاوای مەنامە، هەروەها خوازیاری ئازاد کرانی شێخ "عیسا قاسم" زانای ئایینی بەناوبانگی شیعەکانی ئەم وڵاتە بوون.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی شاروومەندێتی و هەروەها دادگەیی کردنی شێخ عیسا قاسم لە ژوەنی ٢٠١٦ـەوە ، ناوچەی ئەدوراز شوێنی ژیانی ئەم زانا ئایینییەی گەمارۆ داوە و پێش بە بەڕێوە چوونی نوێژی هەینیی شیعەکان لەم ناوچەیەدا دەگرێ.
خۆپیشاندەران هەروەها بە هەڵدانی درووشمگەلێک خوازیاری کۆتایی هاتنی زوڵم و زۆری ڕژێمی ئالی خەلیفە دژ بە شاروومەندانی بەحرەینی بوون.
دادگەی سەربازیی ڕژێمی ئالی خەلیفە ٢٥ی دێسەمبەری ٢٠١٧ لە چەن بڕیارێکدا، بۆ شەش شاروومەندنی بەحرەینی بە تۆمەتی بێ بنەمای وەک دەست تێدابوون لە داڕشتنی پلانی تیرۆری فەرماندەری سوپای بەحرەین ، بڕیاری ئیعدامی بڕییەوە و هەروەها حەوت ساڵ بەندی بڕیوە بۆ حەوت لاوی دیکە و مافی شاروومەندێتیشی لێ وەرگرتنەوە.
بەحرەین وەکوو چوکەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا لە ١٤ی فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان. ڕژێمی ئالی خەلیفە لە جیاتی دابین کردنی داخوازەکانی جەماوەر، ڕووی کردۆتە توندتر کردنەوەی سەرکوت کاری و بەربڵاوتر کردنی گرتن و لەبەند کردنی بەحرەینییەکان.