مانگرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانیای سەعوودی لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە بەیرووت .
فەرمانبەرانی کۆمپانیای " سەعوودی ئوجر " لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان مانیان گرت و داوایان لە دەوڵەتی ڕیاز کرد مووچەی ئەوان بدات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی فارس ، فەرمانبەرانی کۆمپانیای سەعوودی ئوجر لەو مانگرتنە دا داوایان لە سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سەعوودی کرد هەر ئەو جۆرەی کە گرێبەستە جۆراوجۆرەکان لە گەڵ دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایان واژۆ کردووە و میلیاران دولاریان داوەتە ئەمریکا مووچەی فەرمانبەرانی ئەو کۆمپانیا بدات . لێژنەی فەرمانبەرانی ئەو کۆمپانیاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک د اوای لە سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان و وەزارەتی کاری عەرەبستان کرد کێشەی ئەو فەرمانبەرانە چارەسەر بکات مێدیاکانی عەرەبستان تا ئێستا هەواڵی مانگرتووانی لە بەیرووت بڵاو نەکردەوە . کۆمپانیای سەعوودی ئوجر لە بوارەکانی ساخت و ساز و گەشەی خانووبەرە و تەکنولوژیان هەواڵدەریی چالاکی دەکات .