خۆپێشاندان لە بەحرێن
خەڵکی بەحرێن دوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سێ لاوی شیعەی بەحرێنی کە بە دەستی هێزەکانی ئالی خەلیفە لە سێدارەدرابوون ، دەستیان دایە سازدانی خۆێشاندانی توڕەیی .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی سەداوسیما ، ئەم سێ گەنجە لە ژانیڤەری 2017 بە دەستی هێزەکانی ئالی خەلیفە بە تاوانی ساختەی پەلامار بۆسەر هێزەکانی پۆلیس گیران و لە پاشان ئیعدام کران .
گەلی بەحرێن لە خۆپێشاندانی شەوی رابردوودا بە بەرزکردنەوەی دروشم گەلێک وێڕای دەربڕینی بێزاریی خۆیان لە سیاسەتەکانی رژێمی ئالی خەلیفە ، دادگایی کرانی زاڵمانەی چالاکان ، لاوانی شۆڕشگێڕ و شیعەکان و شارومەندانی ئاسایی بەحرێنیان ئیدانە کرد و رژێمی ئالی خەلیفەیان بە بەرپرسی کوشتن و لەسێدارەدانی لاوانی بەحرێنی زانی .
گەلی بەحرێن هەروەها لەم خۆێشاندانەدا بە هەڵگرتنی وێنەکانی شێخ عیسا قاسم زانای ئایینی باڵای بەحرێنی ، ئەمەگناسیی خۆیان بەرامبەربەو راگەیاند و درێژەی گەمارۆ و دەست بەسەر کردنی نایاسایی نێو ماڵی ئەم زانا ئایینیەیان ئیدانە کرد .
بەحرێن لە شوباتی 2011 وە بووەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەری دژی رژێمی ئالی خەلیفە . گەلی بەحرێن خوازیاری ئازادیی ، دامەزرانی دادوەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاری حکومەتێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتی خۆیاندان .