کانونی دوھەم 16, 2018 23:34 Asia/Tehran
  • سەرکوت کرانی خۆپێشاندەران لەناوچەی ئەلدرازی بەحرەین

سەربازانی ئالی خەلیفە بە کەڵک وەرگرتن لە تفەنگی ساچمەیی وتەقەی بەردەوامی گازی فرمیسک هێنەر خۆپێشاندانی خەڵکی ناوچەی ئەلدراز یان بە تۆندی سەرکوت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە میدیاکانی بەحرەین ، خەڵکی ناوچەی ئەلدراز ئەمڕۆ سێ شەممە لە ساڵۆگەڕی گیان بەخت کردنی سێ گەنجی شیعەی بەحرەینی کە لە ژانێڤەری دووهەزارو حەفدە لە لایەن  سەربازانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بە تاوانی پڕ وپوچی پەلامار بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس دەسگیر کردبوووپاشان ئیعدامیان کردبوون هاتنە ناو شەقام وخۆپێشاندانیان کرد. خەڵکی لەم خۆپێشاندانانەدا بە لەدەس دابوونی وێنەگەلێک لەم سێ گەنجە وشێخ عیسا قاسم ڕۆحانی بەرجەستە ، لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفە درۆشمیان دا ودرێژەی دەسگیر کرانی نایاسایی شیخ عیسا قاسمیان ئیدانە کردو لەگەڵ ناوبراو جاریکی تر پەیمانیان نوێ کردەوە.

ڕژێمی ئالی خەلیفە بە وەرگەتنی مافی هاووڵاتی بوون ودادگەیی کرانی شێخ عیسا قاسم ڕیبەری شیعەکانی بەحرەین لە ژوئەنی دووهەزارو شازدە ناوچەی ئەلدراز ، شوێنی نیشتەجیی بوونی ئەم زانائایینیە یان گەمارۆدا ولە خوێندنی نوێژی هەینی شیعەکان لەم ناوچەیە پێشگیریان کردو بە بیانووی جۆربەجۆر ناڕازیانیان دەسگیر کردو حوکمی زیندان ، ئیعدام وهەڵوەشانی مافی وەرگرتنەوەی هاووڵاتی بوون  بۆ ئەوان  دە رئەکەن.

بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی ساڵی دووهەزارو یازدە گوڕەپانی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەڵیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لەوڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ