شەهید بوونی دوو فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند ؛ دوو فەلەستینی بە هۆی پەلاماری زەوینی و ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن شەهید بوون.
هەواڵدەریی فەرانسا لە ڕامەڵاوە راپۆرتی دا؛ فەلەستینییەکان بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئیسراییل بۆسەر کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن شەهید بوون.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستینیش شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند؛ لە پەلاماری سەربازی بۆ سەر ماڵی فەلەستینییەکان لە شاری جەنین لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن، لاوێکی فەلەستینی شەهید بوو.
هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەم پەلامارەدا دوو فەلەستینیشیان قۆڵبەست کرد و لەم نێوانەدا لە شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەی نێوان هێزە زایۆنییەکان و فەلەستینییەکان دوو سەربازی ئیسراییلی بریندار بوون.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ژێدەرە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە لەو شەڕو پێکدادانەدا سەربازێکی زایۆنی کوژراوە و سەربازێکی دیکەیش بریندار بووە.