کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 26 زایۆنیستی لە ئوپڕاسیونی شەهادەت خوازانە
سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ٢٦ زایۆنیستی لە ئۆپەراسیۆنێکی شەهادەتخوازانەدا کوژراون یان بریندار بوونە .
. دوو فەلەستینی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە گەڕەکی ڕامۆتی قودس تەقەیان لە پاسێکی زایۆنیستی کرد. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا حەوت زایۆنیستی کوژراون و نزیکەی بیست زایۆنیست کوژراون یان بریندار بوون. سەرچاوە زایۆنیستەکان ئیدیعایان کرد کە دوو کەس لە ئەنجامدەرانی ئەو ئۆپەراسیۆنە شەهید بوون. گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە بەیاننامەی جیاجیادا ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستی ئەمڕۆ دووشەممە لە باکووری شاری داگیرکراوی قودسیان بەرز نرخاند و بە وەڵامێکی سروشتیی بۆ جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تایبەت لە کەرتی غەززە زانی. بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی قارەمانانە و بێ وێنەی دوو چەکداری خۆڕاگری فەلەستینی لە نزیکی شاروچکەی زایونی نشینی ڕامۆت لە باکووری شاری داگیرکراوی قودس ستایش دەکەین.