کانونی دوھەم 18, 2018 13:57 Asia/Tehran
  • ماوەی گیرانی

دادگەی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند ؛ ماوەی گیرانی "عەهد تەمیمی" کچە فەلەستینی کە بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەربازانی ئەم ڕژیمە لەبەند کراوە تا کۆتایی هاتنی دادگەیی کرانەکەی نوێ دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی دادستێنی هێزی سەربازیی ئیسراییل لە مانگی ژانڤییەوە، ١٢ تۆمەتی خستە پاڵی "عەهد تەمیمی".

دادگەی سەربازیی عوفەری ئیسراییلیش ماوەی لە بەند مانەوەی "ناریمان" دایکی "عەهد تەمیمی" تا کاتی پێکهاتنی کۆبوونەوەی دواتری دادگە کە بڕیارە شەشەمی فێڤرییەی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێ، نوێ کردۆتەوە.

١٩ی دێسەمبەری ٢٠١٧ داگیرکاران هێرشیان کردە سەر ماڵی "باسم تەمیمی"  و کچەکەی عەهد و دواتر دایکی و یەکێکی دیکە لە خزمەکانیان قۆڵبەست کرد. هۆی گرتنی "عەهد تەمیمی" ئەوە بووە کە هەوڵی داوە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە حەوشی ماڵەکەیان وەدەرنێت.