لەسەر کارلابرانی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری میسر
سەرۆک کۆماری میسر ، سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی ئەو وڵاتەی لەسەر کار لابرد .
کاناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر بە گێڕانەوە لە تەلەفیزیونی میسر ڕایگەیاند کە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر ، سەرتیپ عەباس کاملی وەک جێگرەوەی خالد فوزی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری میسر ناساند . لەسەر کار لابردنی خالد فەوزی پەیوەندی هەیە بە لەقاودانی شریتێکی دەنگی ئەفسەرێکی هەواڵگریی سەبارەت بە قودس . هەفتەی ڕابردوو فایلێکی دەنگیی هاوپەیوەند بە وتووێژی تەلەفوونی لە نێوان یەکێک لە ئەفسەرانی هەواڵگریی میسر لە گەڵ ژومارێک لە خاوەن مێدیاکان و ئەکتەرانی میسری بڵاو بووەوە ئەو ئەفسەرە هەواڵگریە داوای لە خاوەن مێدیاکان کرد ڕای گشتیی میسر بۆ قەبووڵکرانی بڕیاری سەرۆک کۆماری میسر سەبارەت بە قودس ئامادە بکات و لاگری لێ بکەن. بە وتەی سەرچاوە هەواڵیەکان دەوڵەتی میسر هاوڕێ لە گەڵ دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی ئەم دواییەی قودس و فەلەستین پێشنیاری داوە کە لە باتی شاری قودس ڕاموڵڵا وەک پێتەختی فەلەستین هەڵببژێردرێت .